ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ فەتوای دا

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، لەبارەی مەولوودنامە و یادکردنەوەی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) ڕاگەیاند، "پاڵپشت بە دەقەکانی قورئان و سوننەت، مەولودنامە عورفێکی شەرعی جوانە و بەهیچ جۆرێک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە.
ئەمساڵ ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کە بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت و هاوڵاتیان یادی ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەکۆی دەنگ فەتوای دا بەوەی:
یهکهم: مەولودنامە عورفێکی شەرعی جوانە و بایەخدان پێی، کارێکی باشە، بەو پێیەی یادی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە و بیر و باوەڕی ئایینی بەهێز دەکات.
دووەم: دەربڕینی دڵخۆشی بۆ لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، خۆی لەخۆیدا جێبەجێکردنی فەرمانی خوایە کە هاتنی ئەو پێغەمبەرە مایەی ڕەحمەتە بۆ خەڵکی جیهان، هەر شتێکیش ڕەحمەت بێت، بە بەڵگەی قورئان باوەڕداران پابەندن کە دڵیان پێ خۆشبێت.
سێیەم: خوێندنەوەی مەولود هۆکارێکە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ناسینی کەسایەتیی محەممەد و ژیاننامەکەی.
چوارەم: ڕۆژی لە دایکبوونی نێردراوانی خودا، گرنگترین و گەورەترین ڕووداوی ڕۆژگاری خۆیانن، یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بە بەڵگەی قورئان فەرزە.
لە فەرموودەی سەحیحی پێغەمبەردا هاتووە، ڕۆژی لە دایکبوونی، هەمان ڕۆژی بوونی بە پێغەمبەر و هەمان ڕۆژی ناردنی قورئانە بۆی، بۆیە بە هەموو پێوەرەکان، ١٢ـی ڕەبیعی یەکەمی ساڵی کۆچی، ڕۆژێکی پیرۆز و ڕێزلێگیراوە.
پێنجەم: هیچ شتێک و بابەتێکی ناشەرعی لە مەولودنامەدا ناخوێندرێتەوە، پێچەوانەی ئەوانەی کە دەڵێن بابەتی بیدعە و نادروست لەخۆدەگرێت.
شەشەم: بە درێژایی مێژووی ئیسلام چەندین سەرکردە و زانای ناوداری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرتووە، خەڵکی باوەڕداری کوردستانیش لەسەر هەمان ڕێچکە و ڕێبازی پیرۆز بەردەوام دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.